مه‌هدی مڕاد |
خه‌ڵکی
خۆشه‌ویستی کوردستان پێویستهچی تر به‌قسه‌ی چه‌ور و چۆڵ
هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. سه‌رۆک
بارزانی به‌شی خۆی، بگره زۆر زۆر زیاتریش له‌وه‌ی که شایه‌نی بوو، له سه‌ر ئه‌و
کورسیه دانیشت که که له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ جارێکی تر به‌رگی کورسیه‌که‌ی نوێ کرده‌وه‌و
جێگای دانیشته‌که‌ی خۆشتر کرد. ڕاسته له وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز کاک مه‌سعود
وانیشان ئه‌دات که بهنیازنی یه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات
وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان بمێنێته‌وه و ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م تاوه‌ک و بارودۆخی
په‌رله‌مان و کوردستان له‌بارتر ئه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام زۆر ئاشکرایه که ئه‌مه
سیناریۆیه‌کی ده‌سه‌ڵاته و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه تا دوو ساڵی تر بارزانی ده‌ستبه‌رداری
پۆسته‌که‌ی نابێت